گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باشترین خۆپارێزی ئاشكرا كرا

سێ جۆر ڤاكسین كەمترین بەرگری دابین دەكەن دژ بە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا

2021.12.18 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ جۆر ڤاكسین كەمترین بەرگری دابین دەكەن دژ بە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا

ناس كورد_

نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەوە دەردەخات سێ جۆر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كە ئێستا لە جیهاندا بڵاون و وەردەگیرێن كەمترین كاریگەرییان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی پێنجەمی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن"

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەكە كە ماڵپەڕی AXIOS ى ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینویەتی (18ی كانونی یەكەمی 2021) دەڵێت: ڤاكسینەكانی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنی ئەمەریكی، سینۆفارمی چینی، سپۆتنیكی ڕوسی هیچ بەرگرییەكی ئەوتۆ دابین ناكەن بۆ وەرگرەكانیان دژ بە گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا؛ ئۆمیكرۆن.

 

توێژینەوەكە كە هێشتا لە پێداچوونەوەدایە ئەوەش دەردەخات تەنها سێ كەس لەكۆی 13 لە وەرگرانی سینۆفارمی چینی، دژەتەنی پێویستیان بەرهەم هێناوە دژی ئۆمیكرۆن. 

 

بۆ ڤاكسینی جۆنسۆن یەك كەس لەكۆی 12 دژەتەنی پێویستی بەرهەمهێناوە. 

 

ئەوانەشی سپۆتنیكی ڕوسییان وەرگرتووە لە 11 كەس هیچیان دژە تەنیان بەرهەمنەهێناوە دژی ئۆمیكرۆن. 

 

بەگوێرەی توێژینەوەكە باشترین پارێزگاری لە ئۆمیكرۆن یان توشبوونی پێشترە بە كۆرۆنا یان دوو ژەمە ڤاكسینی ڤایزەرە، هەرچەندە هەندێ داتا باس لەوە دەكەن دوو ژەمە ڤایزەریش بەس نین دژ بە ئۆمیكرۆن و ژەمی سێیەمیش پێویستە. 

 

توێژینەوە زانستییەكان ئەوەش دەردەخەن گۆڕاوی ئۆمیكرۆن 70 هێندەی كۆرۆنای بنەڕەتی و دەلتا زیاتر بڵاودەبێتەوە بەتایبەت لە بۆرییەكانی هەوای گەیەنەر بۆ سییەكان.