ناس کورد
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی دوو لە قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر نەدۆزراونەتەوە، دەشڵێت، ئەو کارەساتە نابێت بکرێتە بابەتی موزایەدە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا تەرمی دوو کەس لە قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر نەدۆزراونەتەوە کە یەکێکیان دانەر نەبەزی 10 مانگە و ئەوی دیکەش شوانێکە."
وتیشی، "ئێمە لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەین و ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین، هەندێک لایەنیش لەجێی ئەوەی یاری بە هەست و سۆزی ئەو خەڵکە زەرەرمەندە بکەن، با بفەرموون ژمارەی حسابیمان بڵاوکردووەتەوە هاوکارییان بکەن، یاخود هاوکاری بکەن بۆ پاککردنەوەی کۆڵانەکان."
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە، کاری لیژنەکە لەماوەی چوار ڕۆژدا تەواو دەبێت."