گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ حكومەتی زۆرینە

فراكسیۆنێكی شیعە پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەكەی سەدر ڕاگەیاند

2021.12.18 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنێكی شیعە پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەكەی سەدر ڕاگەیاند

ناس كورد_

ئەسعەد ئەلعیدانی سەرۆكی هاوپەیمانی "التصمیم" و پارێزگاری بەسرە پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەی حكومەتی زۆرینەی سیاسی موقتەدا سەدر ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلعیدانی لە میانەی دیداری سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەحمەد موتێری (18ی كانونی یەكەمی 2018)، رایگەیاند ئەوان پشتیوانی لە پرۆژەی چاكسازی موقتەدا سەدر دەكەن و پاڵپشتی پرۆژەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسیین كە بەرژەوەندییەكانی عێراق و شكۆی وڵاتەكە بپارێزێت.

 

فراكسیۆنەكەی ئەلعیدانی "التصمیم" لە هەڵبژاردن پێنج كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، لەدوای 2019 ناوبراویش یەكێك بوو لە كاندیدانی سەرۆك وەزیران لەلایەن لایەنە شیعەكانەوە، بەڵام ڤیتۆی هەندێك لایەن نەیهێشت رابسپێردرێت.

 

No description available.