ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی ڕاگەیاند کە تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا خەرج دەکرێت.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
هاوکات ڕۆژی سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی خانەنشینی شارستانی خەرج دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دێت.
زیاتر بخوێنەرەوە: ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ’’دواکەوتنی مووچە’’