ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەداخەوە تاوەکو ئێستا بەغدا 200 ملیارەکەی نەناردووە و ئەوەش دابەشکردنی مووچەی خاو کردووەتەوە، دەشڵێت، بۆ ئەوەی مووچەی ئەو وەزارەتانەی ماون دوانەکەوێت بڕیاریاندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی:
بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق (200 ملیار) دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی (2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (2021/11) تا ئەمرۆ (2021/12/18) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە... بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی مانگی (2021/12) خەرج بکرێت.