ناس کورد-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند گۆڕانكارییەكی دیكەی لە مەكتەبی سیاسیدا كرد و قوباد تاڵەبانی و چەند کەسێکی دیکە کران بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی کە (شەممە 18ی کانونی یەکەمی 2021) بڕیاری لێدراوە، هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی، عەدنان حەمەی مینا، عیماد ئەحمەد و جوان ئیحسان نوری، كران بە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی.
هاوکات، هەریەكە لە خەسرەو گوڵ محەمەد، ئاسۆ مامەند و شاڵاو عەلی عەسكەری، كراونەتە كارگێڕی مەكتەبی سیاسی.
هەر بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان، سەركەوت محەمەد زەكی بە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، جوتیار نوری بە لێپرسراوی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتییەكان دیاریکراون.