گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

داوایەکی بەپەلە لە سەرۆکی حکومەتەوە؛ چاوپۆشی لە کەس نەکرێت

2021.12.18 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکی بەپەلە لە سەرۆکی حکومەتەوە؛ چاوپۆشی لە کەس نەکرێت

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروست بوونى لافاو و چارەسەرى ئەو دۆخە پێکهێنرا و یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا، دەشڵێت، سەرۆکی حکومەت داوای کردووە، بەپەلە ڕێگاچارەىیەکجارەکی بۆ بەرگرتن لە دووبارە نەبوونەوەى لافاو بدۆزێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت بە لیژنەکەی ڕایگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژه‌یەک بکرێت کە ده‌ستدرێژی كردبێتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ك لە شێوەکان پرۆژه‌كانیان لەسەر ڕێڕەوى ئاو جێبه‌جێكردبێت و ئەمجۆرە ڕووداوە نەخوازراوانەى لێكەوتبێتەوە." 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروست بوونى لافاو و چارەسەرى یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا 

 

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2021.12.18، لەسەر ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەهۆکارى دروست بوونى لافاو لەشارى هەولێر و دەستنیشانکردنى ڕێگاچارە بۆ بەرگرتن و دووبارە نەبوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر ئەنجامدرا.

 

لەکۆبوونەوەکەدا کە سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێڕاگەیاندن کە لە لەزووترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروست بوون و دووبارە بوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر بکەن، بۆئەوەى بزانرێت كه‌مته‌رخه‌میی و کێشەكان له‌ كوێ هه‌بووه‌ و لەکوێش دەستکارى و ڕێگرى لە كه‌ندەکان کراوە کە بۆتە هۆکارى دروستبوونى ئەو لافاوە، هەروەها تەئیکدى لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژه‌یەک بکرێت کە ده‌ستدرێژی كردبێتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ك لە شێوەکان پرۆژه‌كانیان لەسەر ڕێڕەوى ئاو جێبه‌جێكردبێت و ئەمجۆرە ڕووداوە نەخوازراوانەى لێكەوتبێەوە، ڕاشیگەیاند دەبێت لێژنەى ناوبراو هەموو ئەوانەی ده‌ستنیشانکرا کاریان لەسەر بکات و بەپەلە ڕێگاچارەى یەکجارەکی بۆ بەرگرتن لە دووبارە نەبوونەوەى لافاو بدۆزێتەوە.

 

No description available.