گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قەیرانی ئەنجامەكان ڕێگرە’’

ڕۆژنامەی فەرمی: سێ سیناریۆ هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت

2021.12.18 - 16:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی فەرمی: سێ سیناریۆ هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت

ناس كورد-
{ۆژنامەی سەباحی فەرمی بڵاوی كردەوە، قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕێگرە لەوەی سەدرییەكان كە زۆرینەیان بەدەستهێناوە لەگەڵ لایەنەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعە هاوپەیمانییەك دروست بكەن كە كابینەی وزاریی پێكبهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (18ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە ئاماژە بەوە دەكات، لەپاش قەیرانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، سێ دەرچە هەیە بۆ دروستكردنی حكومەت كە یەكەمیان حكومەتی شەراكەت دەبێت لەنێوان سەدر و لایەنەكانی هاوئاهەنگی شیعە، دووەمیشیان حكومەتی زۆرینەی سیاسییە كە سەدرییەكان سەروكاری بكەن، سیناریۆی سێیەمیش دروستكردنی حكومەتی زۆرینەی سنوردارە "بەشەكی" كە بەشێك لە لایەنەكانی شیعە لەگەڵ سەدر ببنە هاوپەیمان.


دادگای باڵای فیدراڵی بۆ جاری دووەم یەكلاییكردنەوەی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی دواخست بۆ 22ی كانونی یەكەمی 2021 لە كاتێكدا زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە.