گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر نرخی دۆلار بەرزنەکرایەوە؟!

پارێزگاری بانکی ناوەندی دۆخی دارایی عێراق دەخاتەڕوو

2021.12.18 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری بانکی ناوەندی دۆخی دارایی عێراق دەخاتەڕوو

ناس کورد-

پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لەدوای گۆڕینی نرخی دینار لە 48 ملیار دۆلارەوە هەڵکشاوە بۆ 64 ملیار دۆلار. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (18ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ئەگەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نەبوایە یەدەگی دراوی بیانی دادەبەزی بۆ ئاستەکانی سی ملیار دۆلار."

 

دەشڵێت، "ئێستا دۆخی ئابوریی عێراق زۆر تەندروستترە و پێشبینی دەکەین بۆ بودجەی 2022 عێراق نرخی 45 دۆلار پەسەند بکات".

 

دەشڵێت، "عێراق پێنج ملیار دۆلاری کڕینی گازی سروشتی قەرزارە و لەبەر گەمارۆکانی سەر ئێران ناتوانێت بەکاش بیبژێرێت".

 

مستەفا غالب باسی لەوەشکردووە کە "لەپای قەرزی ئێران عێراق باییی 250 ملێون دۆلار ڤاکسینی ڕوسی کڕیوە بۆ تاران لەگەڵ چەند بارێک گەنم".


ئاماژەی بەوەشکردووە کە "عێراق دەستی کردووە بە خەرجکردنی سولفەی پێشوەختە بۆ چین لەپای جێبەجێکردنی پڕۆژەی گریمانکراو لەم میانەیەشدا 100 ملێون دۆلاری لە سندوقێکی وەبەرهێنان لە ئاسیا داناوە".