گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بینای ئەنجومەنی دادوەری لە هەولێر گڕی گرت

2021.12.18 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
بینای ئەنجومەنی دادوەری لە هەولێر گڕی گرت

ناس کورد-

بەشێک لە بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە هەولێر ئاگری گرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاگرەکە کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (18ی کانونی یەکەمی 2021) لەناو بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەهەولێر کەوتەوە، تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆش پشووی فەرمییە هیچ کارمەندێک لەناو بیناکەدا نەبووە، هەروەها ئاگرەکە لە نهۆکی سێیەمی بیناکە کەوتووەتەوە.


لەم کاتەدا چوار تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شاستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاگرەکە زیانی ماددی هەبووە.


بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێرو لەتەنیشت بینای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانە، وەک لەوێنەکاندا دیارە لەکاتی رووداوەکەدا دەرگای سەرەکی بیناکەی داخراوە و هیچ کەسێک لەژوورەوە نەبووە، تائێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوە نەزانراوە.