گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نێچیرڤان بارزانی لەڕێگەی ڕێکخراوی کوڕەکەیەوە هاوکاری لێقەوماوان دەکات

2021.12.17 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی لەڕێگەی ڕێکخراوی کوڕەکەیەوە هاوکاری لێقەوماوان دەکات

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای روانگەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


دەزگای ڕوانگە کە ئیدریس نێچیرڤان بارزانی خاوەنیەتی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت."

وەکو لە راگەیێندراوی روانگەدا هاتووە، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە:

- تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

- دابینکردنی خۆراک

- هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان.

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.