ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا (17ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەدوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە کە ڕۆژی شەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و دەوام دەکرێت."
دەشڵێت، "تەنها ئەو قوتابخانانە کە ئاستەنگی هاتۆچۆیان بۆ دروست دەبێت دەتوانن دەوام ڕابگرن لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان."