ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی نۆ ڕێنمایی بڵاوکردەوە کە هاوڵاتیان پێویستە لە ئێستادا ئەنجامی بدەن بەهۆی زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
1- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
2- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە ،هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.
3- پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات.
4- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.
5- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم، یان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا.
6- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبۆتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاکو ڕووداوەکەش ڕوویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.
8- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە گەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.
9- ئەو ماڵانەی سەربــانیان {گـــــڵ و دارە} پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێنەوە لە ژێریــا،چونکە مەترسی تەپیــــن و ڕووخانی هەیە.