ناس كورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری ڕاسپارد له زووترين كاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هاوكارييان بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم، سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 17ی کانونی یەکەمی 2021، نێچيرڤان بارزانى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو "به‌دواداچوونى بۆ دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر كرد كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه تووشى لافاو هاتن و له ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌شيان بريندار بوون، وێڕاى كه‌وتنه‌وه‌ى زيانێكى زۆرى ماڵى."
دەشڵێت، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لايه‌نه په‌يوه‌ندار و ده‌زگا حكوومييه‌كان، خێرا و به پله‌ى يه‌كه‌م كار بۆ ڕزگاركردنى گيانى هاووڵاتييان بكه‌ن و هه‌رچى پێويسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترين كاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هاوكارييان بكرێت، نه‌خۆشخانه‌كانيش له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشيدا بن بۆ پێشوازيكرن له قوربانييان و چاره‌سه‌ركردنيان."
لاى خۆيه‌وه "پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى ڕوونكرده‌وه و باسى له پرۆسه‌ى فرياكه‌وتن و ڕزگاركردن و كارى تيمه فرياگوزارييهكان كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى لافاوه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌كار بوون و به‌هاناى لێقه‌ومانانه‌وه چوون، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه داموده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له‌كاردان و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و كارى پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن."