ناس کورد-
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارین و لافاوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیانێکی زۆری گیانی و مادی کەوتووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات "زۆر زهروور نهبێت ڕێگاكانی دهرهوه و ناوهوهی ههولێر بهكار نههێنن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوەکەى پارێزگای هەولێردا (17ی کانونی یەکەمی 2021) هاتووە، "درەنگانێکى ئەمشەو لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سور کە بووە هۆى دروست بوونى شەپۆلێکی بەخورى باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی بهیانیهوه لافاو له بەشێکى زۆرى سنووری پارێزگای ههولێر دروست بوو و بەداخەوە جگه له زیانی مادی زیانی گیانیشى لێکەووتەوە."
دەشڵێت، "داواکارین لە هاوڵاتییان ئهگهر بۆ كاری زۆر زهروور نهبێت ڕێگاكانی دهرهوه و ناوهوهی ههولێر بهكار نههێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانى هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسى بەرزبوونەوەى ئاو و کاریگەریەکانى باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە و شارەوانى و لایەنە بەرپرسەکانى ئەم شوێنانەوە بکەن".
باسی لەوەشکردووەکە، "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکى تر شەپۆلێکی بەخورى باران سنوورى پارێزگاى هەولێر بگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانى دەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستى، بەرگرى شارسانى، شارەوانیەکان، ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش، ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حومەتى هەرێمى کوردستان بەووردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چهند جارێک لەڕێگەى پەیوەندى تەلەفۆنیەوە پارێزگارى هەولێرى ڕاسپاردووە لەڕێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن."