ناس کورد-
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو لافاوەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینی زۆر لە هەولێر و دەوروبەری دروستبوو، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ڕووداو لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە (17ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، لە خێزانێكی دانیشتووی دارەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە دەرەوەی دارەتووش دوو کەس، لە ناحیەی قوشتەپە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و لە ناحیەی شەمامەش کەسێك بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، "دەتوانین بڵێین لە دوای کاژێر 07:00ـی ئەم بەیانییە مەترسییەکە نەماوە".
پێشتر پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا لە فەیسبوکی خۆی ئاماژەی بەوە دا، "بهداخهوه له نزیک کاژێر 04:00ی بەیانییەوە لافاو له شوێنهکانی سنووری پارێزگای ههولێر زۆره و ئهو شوێنانهی کاریگهریی لافاویان لەسەرە رێگهی هاتووچۆی تیمهکانیش تێیاندا ئاسان نییه".
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، بەهۆی کەوتنەوەی لافاوەوە "جگه له زیانی ماددی، زیانی گیانیش ههیه"، دەشڵێت، "ههموو تیمهکان له کاردان، بهڵام پێویسته خهڵکیش هاوکاربێت".