گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە ’’پارە نەما’’

2021.12.16 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە ’’پارە نەما’’

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی داهات ناوخۆ و  مووچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا 200 ملیارەکە لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژى پەرلەمانتار (على حمە صالح) لەسەر بابەتی داهاتى ناوخۆ و مووچە، هەندێک داتا و زانیارىی باس کردووە کە دوورن لە ڕاستییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەرجییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ مانگى ١٠ کە لەم خشتەیەى خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچە بڕى ٨٧٣ ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگى ١١ تا ئەمڕۆ، بڕى ٦٧١ ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە تەمویلەیش کە حکومەتى فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان."

 

هاوکات وەزارەتی دارایی سەرجەم داهاتەکانی ئەم مانگەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، کۆی گشتی ئەو داهاتانەی نێردراونەتە وەزارەتی دارایی ٦٨١.٧٦٦.٨٥٧.٢٢٤ ملیار دینارە و ٦٧١ ملیار دینار بۆ مووچە خەرج کراوە. 

 

وەزارەتی دارایی دەڵێت، "لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەی نەناردووە و پێویستمان بە ٢٠٨ ملیاری دیکەیە بۆ مووچە."

 

بۆ خوێندنەوەی دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی کلیک لێرە بکە