گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوایەک لە مەسعود بارزانی دەکات

2021.12.16 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوایەک لە مەسعود بارزانی دەکات

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە و تیایدا سەرۆكی تەریقەتی قادری کەسنەزانی داوای لە مەسعود بارزانی کرد  ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەینراوێکدا بارەگای بارزانی (پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی، سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان و شاندێکی یاوەری كرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان." 

 

بەگوێرەی ڕاگەینراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوای لە مەسعود بارزانی کرد کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.