ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێ ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین دەست پێدەکات و سبەینێش بارانی بەلێزمە زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسیی هەرێم، وێنەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "وێنەکە ئاسۆی رۆژئاواو باشووری رۆژئاوای (هەولێر)ـە کە نزیککەوتنەوەی بەرەی پێشەوەی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی یەکگرتووی (دەریای ناوەڕاست) و (دەریای سوور) دەردەخات."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باران دەبارێت و سبەینێش بارانی بەلێزمە دەست پێدەکات و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.