گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیسی ھەرێم: هەڵهاتووان لەدەستی یاسا دەستگیردەكرێن

2021.12.16 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی ھەرێم: هەڵهاتووان لەدەستی یاسا دەستگیردەكرێن

ناس کورد- 

وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە دەستگیرکردنی کەسە داواکراوەکانی دادوەری لە هەرێم و عێراق ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید کارزان ئەمیر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " بڕیار درا ژوورێکی عەمەلیات دروست بکرێت بۆ کارکردن لەسەر گەڕاندنەوەی ئەوانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، چ لە هەرێمی کوردستان بێت، یا ناوچەکانی دیکەی عێراق، یان تەنانەت دەرەوەی هەرێم و عێراقیش بن."

 

ئاماژەی بۆ بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکان نوێنەری پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و هێزەکانی زێرڤانی و بەرگریی شارستانی و هەواڵگریی گشتی لەخۆ دەگرێت.

 

جەختیشیکردەوە، "سەرجەم ئەو کەسانەی لە دادگا داواکراون و بەهەر هۆکار و ڕێگەیەک بێت لەدەست یاسا ڕایانکردبێت دەستگیردەکرێن و بۆ شوێنى داواکردنیان دەگەڕێنرێنەوە، ئەو تۆمەتبارانەشی لە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێڕاق و دەرەوەى کوردستانن، ناوەکان ڕادەستى ژوورى هەماهەنگى عیڕاق و کوردستان یان ئاڕاستەى پۆلیسی ئینتەرپوڵ دەکرێت بۆ دەستگیرکردنیان."