گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێكیان لە شەقام دەمێننەوە

ڕاپۆرت: جیابوونەوەیەك لەناو هێزە شیعەكان بەڕێوەیە

2021.12.16 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرت: جیابوونەوەیەك لەناو هێزە شیعەكان بەڕێوەیە

ناس كورد_

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی ذی ناشناڵ لەگەڵ هەندێك زانیاری لە ئەلمۆنیۆر باس لەوە دەكەن هێزە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەك دەنگ نین لەبارەی بەشداریكردن لە حكومەت و ماوەیەكی تر بەهۆی جیابوونەوەوە دەبن بە دوو بەرە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی پێشبینی و زانیارییەكانی ئەم دوو میدیا ئەمەریكییە كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی كانونی یەكەمی 2021) لەناو "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ڕێكخراوی بەدر، ڕوتی حیكمە، هاوپەیمانی نەسر، تەنانەت دەوڵەتی یاسای مالیكی ـ ش سەرەنجام بەشداری دەكەن لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان یان لەو كابینەیە بەشداری دەكەن كە سەدر دروستی دەكات، بەڵام عەسایب و حیزبوڵڵا هەر بە ناڕازی دەمێننەوە و ماوەیەكی زیاتر لە شەقام دەمێننەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین. 

 

بەگوێرەی پێشبینی هەردوو میدیاكە ئەو دابەشبوونە چاوەڕوانكراوەی ناو "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ئاسانتر دەكات بەتایبەت پاش ئەوەی سەدر قایل دەبێت بەوەی هەندێكیان بەشدار بكات لە حكومەت. 

 

چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكەن، موقتەدا سەدر داوایەكی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعەی ڕەتكردووەتەوە بۆ تەرخانكردنی 14 وەزارەت بۆیان كە یەكێكیان وەزارەتێكە بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو.  

  

بەگوێرەی لێدوانی ئەو سەرچاوانە بۆ "المدی" كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی كانونی یەكەمی 2021)، لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ڕازی بوون بەوەی سەدر سەرۆك وەزیران دابنێت بەڵام لەبەرامبەردا ئەوان 14 وەزارەتیان بەربكەوێت كە یەكێكیان بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بێت، بەڵام سەدر داواكەی ڕەتكردووەتەوە.  

  

بەگوێرەی دوا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەخولی نوێدا (پێنجەم) دەوروبەری 50 حیزب و هاوپەیمانی سەركەوتوون بۆ پەرلەمان كە (12) یان هی لایەنە شیعەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" ن، ئەمەش نزیكەی دووقاتی براوەكانی 2018 دەكات كە 26 لایەن بوون و پرۆسەی دابەشكردنی كورسییە وەزارییەكان قورستر دەكات.  

  

هەر بەگوێرەی سەرچاوەكانی رۆژنامە بەغداییەكە، سەدر بەلایەوە گرنگ نەماوە جارێكی تر لەگەڵ سەركردە شیعەكان كۆببێتەوە و پەیامی بۆناردوون دیدارەكەی بەغداش هەر بۆ ئەوەبوو، راستەوخۆ بەرنامە و نیازی دڵی خۆی بڵێت و جاری تر كۆبوونەوە پێویست پێویست ناكات.