گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییان پێ دەدرێت

نەوەی نوێ و ئیمتیداد هەوڵی وەرگرتنی پۆستێك دەدەن

2021.12.16 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ و ئیمتیداد هەوڵی وەرگرتنی پۆستێك دەدەن

ناس كورد_

فایەق شێخ عەلی چالاكی سیاسی و پەرلەمانتاری خولەكانی پێشوو ئامۆژگاری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی ئیمتیداد دەكات دەست لە هەوڵی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵگرن چونكە ئەوە هی پشك پشكێنەیە و بۆ ئەوان نابێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ عەلی لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی كانونی یەكەمی 2021) لەبارەی راگەیەنراوی ئیمتیدا كە لەگەڵ نەوەی نوێ هەوڵی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆك پەرلەمان دەدەن، دەڵێت "هێزە سیاسییەكان ڕێگە نادەن ئێوە ئەو پۆستە ببەن".

 

بەگوتەی شێخ عەلی "زۆرینەی شیعە و سوننە و كورد ڕێگە نادەن ئەو پۆستە بۆ (نەوەی نوێ و ئیمتیداد) بێت"، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەپێی تەوافوق و ڕێككەوتن و خزمەتی یەكتر كردن و سەفقە و هاوپشكی یەكلا دەكرێتەوە و بڕیارەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش یەك شتە بە ڕەزامەندی هەموولا. 

 

شێخ عەلی ئامۆژگاری هاوپەیمانییە نوێیە ئۆپۆزسیۆنەكەی نەوەی نوێ و بزوتنەوەی ئیمتیداد دەكات لێدوانی وەها نەدەن چونكە بۆ متمانە خراپە، "بڕۆن بۆ ناو لیژنەكانی پەرلەمان و لەوێ جێگەی خۆتان بگرن".

 

دوێنێ لەبەغدا بۆیەكەمجار بەفەرمی لە پاش 2003 راگەیاندنی یەكەم هاوپەیمانی پەرلەمانیی ئۆپۆزسیۆن لە نێوان نەوەی نوێ (9 كورسی) و بزوتنەوەی ئیمتیداد (8 كورسی) لەگەڵ كۆمەڵێك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەنوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی تشرین بەڕێوەچوو. ئەم هاوپەیمانییە لە 28 كورسی پێكدێت و بەگوێرەی لێدوانی ئەندامەكانی ژمارەی كورسییەكانی بەرز دەبێتەوە بۆ نزیكەی 40 لە داهاتوودا.