گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێک لە وەزارەتى ناوخۆوە لەبارەى کەیسى کوژرانى نەقیب محەمەد

2021.12.16 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە وەزارەتى ناوخۆوە لەبارەى کەیسى کوژرانى نەقیب محەمەد

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەجدى بەدواداچوون بۆ کوژرانى نەقیب محەمەد و بریندارکردنى چەند پۆلیسێک دەکەن لەسلێمانى و پێویستە تۆمەتباران بەزویی خۆیان رادەستى دادگا بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد لە رێوڕەسمى تایبەت بە راگەیاندنى ئەپلیکەشنێکى تایبەت بە روبەڕوبوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان (16ی كانونی یەكەمی 2021)  وتى "دەبێت هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بەجدى بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو تاوانە، چونکە تیمەکەى پۆلیس چوبوون بۆ پاراستنى ئافرەتێک لە توندوتیژى".

 

وتیشى "پێویستە ئەو تاوانبارانە لەکاتێکى نزیکدا خۆیان رادەستى دادگا بکەن، ئەگەرنا هێزەکان بەدوایانەوەن لەسلێمانى یان هەر پارێزگایەکى تر ناتوانن لەدەست یاسا رابکەن".

 

رێبەر ئەحمەد باسى لەوەشکرد، ئەفسەران و پلەدارانى پۆلیس روبەڕووى هەڕەشە دەبنەوە، هەندێکیان تووشى کێشە بوون و هەڕەشەیان بۆ دێت "لەکەسى قبوڵ ناکەین دەستدرێژى بکاتە سەر ئەفسەر و پلەدارانى ناوخۆ، بەهیچ شێوەیەک لە خوێنى ئێوە خۆش نابن".