گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردەى سلێمانى بۆ سزادانى مامۆستایان داوایەک لە حکومەت دەکات

2021.12.16 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەى سلێمانى بۆ سزادانى مامۆستایان داوایەک لە حکومەت دەکات

ناس کورد-

 

پەروەردەى سلێمانى داواى رونکردنەوە لە حکومەت دەکات بۆ شێوازى سزادانى ئەو مامۆستایانەى ڤاکسینى دژى کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى (16ی كانونی یەكەمی 2021) بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند "بۆ وەرگرتنى ڤاکسین بەداخەوە مامۆستایان بەدەماننەوە نەهاتن و ناشتوانین زۆریان لێبکەین، لەکۆى 42 هەزار مامۆستا نۆ هەزار وەریگرتووە".

 

وتیشى "دەبێت حکومەتى هەرێم رونکردنەوەمان بداتێ لەبارەى جۆرى سزاى ئەو مامۆستایانەوە، کە دەڵێت دەبێت بەپێی یاساى بەرزەفتەکردنى فەرمانبەران سزا بدرێن".

 

دڵشاد عومەر باسى لەوەشکرد، ئەوان دوو دڵن لەگرتنەبەرى رێوشوێن بەرانبەر مامۆستایان، چونکە زۆربەیان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.