ناس کورد-
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە رایگەیاند، دەبێت کورد خۆى بۆ هەموو ئاڵ‌وگۆڕێک ئامادەبکات لەدواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق، دەشڵێت ئەگەر کەمتەرخەمى هەبوبێت لەبارەى هێرشەکانى داعش پێویستە لێپرسینەوە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش (16 كانونى یەکەمى 2021) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "هاتنه‌كه‌ی مه‌كگۆرك بێگومان په‌یامی تێدایه، ده‌بێت كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌موو ئاڵوگۆڕێك، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت‌و نه‌یه‌ت ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌خشه‌ی خۆی هه‌بێت و به‌رنامه‌ی هه‌بێت چونكه ئه‌وه ده‌مێكه شیعه‌كان هه‌ندێكیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له 31-12 ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه واده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه چاره‌نوس و بارودۆخی خۆیه‌تی".
وتیشى " پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كه هه‌ڵبژێراوه شه‌ڕه قسه و قسه‌ی نابه‌جێ نه‌كه‌ن، به به‌رنامه‌وه بچن به یه‌كگرتوویی ناكرێت یه‌كێتی له ئاوازێك و پارتی له ئاوازێك بێت، چونكه له‌وێ ده‌بینه سینه‌مای شیعه و عه‌ره‌به‌كان".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا کورد دەتوانێت چی بکات، لە کاتێکدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتۆتەوە، ئایا دەتوانن لەو ماوە کەمەی کە دوو هەفتەیە هەیە هێزەکانی پێشمەرگە یەک بگرنەوە؟ مستەفا چاوڕەش وتی ”نه‌خێر ئه‌وه ئیشە ماوه‌ی زۆری ده‌وێت، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌روا ئاسان نییه".
هەروەها لەبارەى ئەوەى ئایا هیچ بەرپرسێکی پێشمەرگە لە سەر هێرشەکانی داعش بە هۆی کەمتەرخەمیەوە سزا دراوە؟ مستەفا چاوڕەش دەڵێت ”ئێستا مه‌سه‌له‌كه شه‌ڕه تفه‌نگ نه‌بووه هه‌تا بوترێت جه‌بهه‌كه‌ی شكاوه و ڕابكات، هه‌ندێك ئیمكانیاتیات هه‌یه کامێرای حه‌راری و هه‌ندێك شتیان هه‌یه ئه‌وانه له شوێنێكدا 17 فیشه‌كیان ته‌قاندووه و له باره‌گایه‌كیان 7 فیشه‌كیان ته‌قاندووه، به دوربین پاسه‌وانه‌كه‌ی بینیووه و لێداوه به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت لێپرسینه‌وه نه‌بێت، ده‌بێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕدا ئازا و قاره‌مانن و ڕۆڵیان هه‌یه ڕێزیان لێبگیرێت، ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه لێپرسینه‌وه هه‌بێت. ”