ناس كورد-
نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى و هەر بەرمیلێکى لە 75 دۆلار نزیکبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (16 كانونى یەکەمى 2021)، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییەکە گەیشتووەتە 74.53 دۆلار، هەروەها نەوتى خاوى تەکساس بە 71.61 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەى پێوانەیی خواست لەسەر بەکارهێنانى وزە لە ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەرەى وزەیە لەجیهاندا، سەرەڕاى کاریگەرییەکانى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا لەسەر خواستى وزە لەسەر ئاستى جیهان.