ناس کورد-
گەورە راوێژکارى پزیشکى کۆشکى سپى رایگەیاند، وەرگرتنى ژەمى زیادەى ڤاکسینەکان دژى کۆرۆنا، بەشێوەیەکى کارا دژى نەوەى گۆڕاوى ناسراو بە ئۆمیکرۆن کاردەکەن کە لەدەیان وڵات بڵاوبووەتەوە و ترس و نیگەرانى دروستکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنتۆنى فاوچى (16 كانونى یەکەمى2021) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، ڤاکسینەکانى ئێستا پێویستیان بە گۆڕانکاریی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو نەوە نوێیە کە یەکەمجار لە باشورى ئەفریقا دەرکەوت.
ئەو لێدوانە دواى ئەوەهات کە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى ڤاکسین نیازى خۆیان نیشاندا بۆ گەشەپێدانى ڤاکسینى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئۆمیکرۆن، لەئەگەرى کارانەبوونى ڤاکسینەکانى ئێستا دژى ئەو نەوە گۆڕاوە.
پێشتر سەرۆکى کۆمپانیاى مۆدێرنا رایگەیاندبوو، ڤاکسینەکانى ئێستا کارانابن لەدژى ئۆمیکرۆن و گەشەپێدانى ڤاکسینى نوێ چەند مانگێکى پێدەچێت.