گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سروە عەبدولواحید ئەو کاندیدەی دیاری کرد کە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگی پێ دەدەن

2021.12.15 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
سروە عەبدولواحید ئەو کاندیدەی دیاری کرد کە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنگی پێ دەدەن

ناس کورد-

سروە عەبدولواحید، کاندیدی دەرچووی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، دەنگ بەو کاندیدەی سەرۆکى پەرلەمان دەدەن کە "کەمتر خراپە.".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ بزوتنەوەى ئیمتیداد و چەند کاندیدێکی دەرچووی خولی داهاتووی پەرلەمانی عیراق لە بەغدا هاوپەیمانیەتییەکی 28 کورسییان بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید ڕاگەیاند و ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆیان ڕاگەیاند.

 

سروە عەبدولواحید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا عەرەبییەکان (15ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەگەر دەنگ بە دوو کاندید درا بۆ سەرۆکى پەرلەمان کە خراپ و خراپتر بوون و دەنگی منیش یەکلایی کردەوە، ئەوە دەنگ بە کەمتر خراپ دەدەم."

 

باسی لەوەشکرد، "هەڵوێستمان بەهێز دەبێت، چونکە پەرلەمانتارانمان دابەش دەبەن بە لیژنەکاندا، هەروەها لەگەڵ پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی تردا قسە دەکەین تاوەکو هەندێک سەرۆکایەتی لیژنەکان بەدەستبهێنین بەبێ گرێبەستی پێشوەختە".

 

سروە عەبدولواحید جەختی کردەوە کە "ئەو هاوپەیمانیەتییەی پێکمانهێناوە پێشتر نمونەی نەبووە، چونکە هاوپەیمانی فراکسیۆنێکی کوردییە لەگەڵ فراکسیۆنێکی باشور و ناوەڕاست لەپێناو کاری سیاسی، ئەوەش هەنگاوێکی زۆر باشە."