ناس کورد-
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەمڕۆ هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر عه‌زیز سه‌لام لە سەربانی ماڵەکەی کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەست داوە، کەسوکارەکەشی دەڵێن خۆکوژی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی، عه‌زیز سه‌لامی هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌شاره‌كه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت ژیان به‌سه‌ر ببات.
عەزیز سەلامی تەمەنی 50 ساڵە و کەسوکارەکەی دەڵێن ماوەیەکە دۆخی تەندروستی تێکچووە، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە لە سەربانی ماڵەکەیەوە خۆی خستووەتەخوارەوە.