ناس کورد-
ئەمین بابە شێخ وەڵامی قسەکانی وتەبێژی پارتی دەداتەوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و دەڵێت، "ئەو پۆستە لە ئیستیحقاقی یەکێتییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمین بابە شێخ بە میدیای فەرمی حزبەکەی (15ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی كه به‌داخه‌وه گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات، زبر‌و ناجۆرن وئیستفزازین، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕیزی كورد ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا و یه‌كڕیزی له كوردستان نادات".
وتیشی، "پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌عێراقی دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆر، ئیستحقاقی كورد‌و یه‌كێتیی بووه و جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه، جا به یه‌كڕیزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كه هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه".
هاوکات ڕایگەیاند، "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌كه‌ماندا پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێ و خێر‌و بێری بۆ كورد روونه، ئه‌وه پۆستی لایه‌نه‌كانی تره له به‌غدا و هه‌رێم ره‌نگه قه‌رزاربار ببێته‌وه".
پێشتر مەحمود محەمەد، وتەبێژى پارتى باسى لەوەکرد، ئەو پۆستە مافى هەموو لایەنەکانە و مافى خەڵکە بڕیارى لەبارەیەوە بدات، نەک تەنها لایەنێک بە مافى خۆى بزنێت، ئەگەر پێشتر بە گفتوگۆ درابێتە یەکێتى، ئەمجارە هێشتا ئەو گفتوگۆیانە نەکراوە.