گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم لێدوانى تەندروستى چەمچەماڵ لەسەر مردنى کەسێک دواى لێدانى دەرزى

2021.12.15 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى تەندروستى چەمچەماڵ لەسەر مردنى کەسێک دواى لێدانى دەرزى

ناس کورد-

 

تەندروستى چەمچەماڵ چاوەڕوانى پشکنینى پزیشکى دادە بۆ دیاریکردنى هۆکارى گیان لەدەستدانى کەسێک کە دواى لێدانى دەرزیی لە نۆرینگەیەک گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کەسە کە پیاوێکى تەمەن 46 ساڵى خێزاندارە، دانیشتووى ناحیەى شۆڕشى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە، دەرەنگانى شەوى رابردوو گیانى لەدەستدا دواى وەرگرتنى دەرزى لە نۆرینگەیەک.

 

شەریف رەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ  (15ی كانونی یەكەمی 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "تەرمى ئەو کەسە رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە بۆ دیاریکردنى هۆکارى مردنى، بەڵام هێشتا راپۆرتى کۆتاییان لەو بارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە".

 

وتیشى "جارێ ناتوانین دڵنیابینەوە لەوەى هۆکارى مردنى ئەو کەسە ئەو دەرزییە بووە کە لە نۆرینگەیەک لێیدراوە، یاخود هۆکارى دیکە بووە وەکو نەخۆشى درێژخایەن، پشکنینى پزیشکى داد ئەوە یەکلایی دەکاتەوە".

 

شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد، ئەو کەسەى کە دەرزى لەو کەسە داوە، پێشتر کارمەندى تەندروستى بووە و دواتر خانەنشین بووە و پاشان نۆرینگەى داناوە.