گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شوشەی هەزار دۆلارە’’

كچە ئەكتەرێك بایی 50 هەزار دۆلار بۆنی ناخۆشی بای خۆی فرۆشتووە

2021.12.15 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
كچە ئەكتەرێك بایی 50 هەزار دۆلار بۆنی ناخۆشی  بای  خۆی فرۆشتووە

ناس كورد_

كچە ئەستێرەیەكی ئەمەریكی "ستیڤانی ماتۆ" بانگەشەی ئەوە دەكات تا ئێستا بایی 50 هەزار دۆلار بۆنی ناخۆشی "با" و غازاتی سكی خۆی فرۆشتووە بە هەوادارەكانی لە ڕێگەی فرۆشگایەكی تۆڕی ئینتەرنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستیڤانی لە چەند پۆست و بڵاوكراوەیەكدا لە ئەنستاگرام كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی كانونی یەكەمی 2021) ڕوونی دەكاتەوە كە تەنها 10 رۆژی دیكە دەتوانن بۆنە ناخۆشەكانی لەناو شوشە بكڕن كە هەر شوشەیەكی سەرداپۆشراوی بە هەزار دۆلارە، جارجارەش داشكانی 50% ی هەیە. 

 

ستیڤانی باس لەوەش دەكات خواستی زۆر لەسەر بۆنە ناخۆشەكانی هەیە، پێشتر هەوادارەكانی داوای جلی بەكارهاتووی ژێرەوە وسەدرییەی سنگیان لێ دەكرد تا بیكڕن ئەمەش لە دیدارێكدا لەگەڵ میترۆی بەریتانی.

 

لەدیدارێكی پێشتری «Buzzfeed» دا ستیڤانی باسی لەوەش كردووە داواكاری پێگەیشتووە بۆ فرۆشتنی ئەو ئاوەی خۆی پێ دەشوات، بەڵام دواتر ئەو بڕیاری فرۆشتنی غازات و "با"ی خۆی داوە. 

 

ئەم ئەكتەرە لە ڤیدیۆكانیدا ئەوەش باس دەكات هەوڵ دەدات زۆترین "با" و بۆنی ناخۆشی لێ بەربێتەوە لە ڕێگای زۆر خواردنی پڕۆتین و ماستاو و هێلكەی كوڵاو لەگەڵ فاسۆلیا.

1694693_0.jpg