گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەی زۆر پێشكەشكراوە

دواخستنی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ’’لە بەرژەوەندی لایەنێكە’’

2021.12.14 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
دواخستنی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ’’لە بەرژەوەندی لایەنێكە’’

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە، دواخستنی یەكلاییكردنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لە بەرژەوەندی هێزە شیعە دۆڕاوەكانە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە (14ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دواخستنی یەكلاكردنەوەی سكاڵاكە بۆ جاری دووەم و تا 22ـ 12 قەیرانی سیاسی لە عێراق زیاتر قووڵ دەكاتەوە و كاتی زیاتر دەبەخشێت بۆ هێزە شیعە دۆڕاوەكان تا كارتەكانی دانوستانی خۆیان ڕێك بخەنەوە. 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەلعەرەب سكاڵاكاران كە هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبییە لە پشت پەردەوە خەریكی خۆڕێكخستنەوەن بۆ ئەوەی چارەسەری پاشەكشەی كورسییەكانیان بكەن، ئەم پەراوێزە كاتەشی هەیە لە بەرژەوەندی ئەوانە و پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردن هێشتا ئەنجامەكان پەسەند نەكراون بۆ ئەوەی پەرلەمان یەكەم دانیشتن گرێ بدات.

 

هەر بەگوێرەی ئەلعەرەب سكاڵاكاران بڕی زۆر دۆسییە و تانەیان لەبارەی ئەنجامەكان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی دادگا زیاتر سەرقاڵ بكەن تا ئەمان هاوپەیمانی سیاسی زۆتر كۆ بكەنەوە لە دانوستانەكان.