گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى هادى عامرى دڵنیادەکاتەوە

2021.12.14 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى هادى عامرى دڵنیادەکاتەوە

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى سەرۆکى شاندى پارتى لەبەغدا هادى عامرى دڵنیاکردەوە کە ئەوان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نابن لەدژى لایەنى دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى هاوپەیمانى فەتح (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021)، عامرى پێشوازى لە شاندێکى پارتى کردووە بەسەرۆکایەتى هۆشیار زێبارى و تاوتوێی میکانیزمى تێپەڕاندنى قەیرانى سیاسی ئێستایان کردووە.

 

زێبارى لەکۆبوونەوەکەدا وتى "هەڵوێستى ئێمە روونە و لەگەڵ هیچ لایەکدا نابین بەبێ لایەکەى دیکە و هاوبەشیمان هەیە و پێویستە هەموان هەماهەنگ بن".

 

وتیشى "ئێمە هاوپەیمانین و هەماهەنگیمان هەیە لەگەڵ لایەنەکانى دیکە و پێکەوە کاریدەکیەن بۆ چارەسەرى گرژى و کێشەکان".

 

لاى خۆیەوە عامرى جەختیکردەوە "بەڵگەى وردى" پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردووە کە بەسە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە.