گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەی بزانە

پێشبینی: 100_175 ملم باران بەڕێوەیە بۆ هەرێمی كوردستان

2021.12.14 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: 100_175 ملم باران بەڕێوەیە بۆ هەرێمی كوردستان

ناس کورد- 

 

کەشناسێکی کورد پێشبینی دەکات شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ڕێژەیەکی زۆر باران ببارێت، دەشڵێت، ئەگەری ئەوە هەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ بارانی پەڵە ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2021، شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە  بەردەوام دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشبینی دەکرێت کە زۆرترین بڕی بارانبارین لەم مەودایەدا لە سنوری ئیدارەی راپەرین ١٠٠ بۆ ١٧٥ ملیمەتر بێت، لە سنوری پارێزگای ھەولێر و ناوچە شاخاویەکانی ٤٠ بۆ ١٢٥ ملیمەتر، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی ٥٠ بۆ ١٢٥ملیمەتر، لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی ٣٠ بۆ ٦٠ ملیمەتر، لە سنوری پارێزگای کەرکوک ٣٠ بۆ ٦٠ملیمەتر و لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش  ٣٠ بۆ ٧٠ ملیمەتر ئەگەری بارانبارین دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەدوای ئەم شەپۆلەوە ئەگەری شەپۆلی دیکەی زۆر باش لە ئارادا ھەیە لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوای سارد و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا و بەشێوەیەکی گشتی تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە لەتەواوی ناوچەکەدا بارانی پەڵە دەبارێت و گۆرانکارییەکان دڵخۆشکەرن."