گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار و ڕاگرتنی 200 ملیارەکە

2021.12.14 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار و ڕاگرتنی 200 ملیارەکە

ناس کورد- 

 

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەدووری دەزانێت، لە بودجەی سالی داهاتوو نرخی دۆلار وەک پێشووی لێبکرێتەوە، دەشڵێت، نازانرێت دوای کۆتایی ساڵ بەغدا 200 ملیارەکە دەنێرێت یاخود نا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، " بۆ ئەم مانگەش 200 ملیارەکە لە بەغداوە دێت، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە دوو بۆ سێ مانگی داهاتووە تا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە کە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت، لێرەدا دوو بۆچوون هەیە، بۆچونێک دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە بۆ ساڵێک بووە لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من دەڵێم دەبێت هەرێم ئەمە قبوڵ نەکات و دەنگی ئەوە بەرزبێتەوە ناردنی ئەو 200 ملیارە بەردەوام بێت تا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت، چونکە ئەمە بۆ تەواوکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمە، موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتیش هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژە یاسای بودجەوە نییە." 

 

دەربارەی پێشبینی بۆ دۆخی ئابوری بەتایبەت دۆخی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو 2022، د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکردووە، " ئەگەر بەراورد بکەین لە نێوان 2020 و 2021 من لەو بڕوایەدام ساڵی داهاتوو 2022 دۆخی ئابوری زۆر باشتر دەبێت، چونکە ئێستا نرخی نەوت بەرزتربووەتەوە، ئێستا جموجۆڵی ئابوری و وەبەرهێنان هەیە، جگە لەوی هۆشیارییەکی شەقام هەیە کە بووەتە فشار لەسەر لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، ئەمانە هەمووی ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوری. “

 

لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار هاوشێوەی پێشوو، کۆچەر وتی، "چەند خاڵێک هەیە کە ڕێگە نادرێت نرخی دۆلار بگەڕێتەوە پێشتر، لەسەرو هەموویان نرخی نەوتە، ئەگەر سەدرییەکان حکومەت پێکبهێنن و بیانەوێت سیعری دۆلار بگەڕێننەوە کۆن ( 120 هەزار دینار) ئەوا دەبێت ڕوبکرێتە کورتهێنان کە حکومەتەکەیان بەمە بارگران دەبێت یا دەبێت 23 ترلیۆن دینار قەرز بکەن کە ئەمە لە کوێ دەهێنن؟." 

 

جەمال کۆچەر کە لەم کاندیدی سەرکەوتووی ئەم هەڵبژاردنەشە بۆ پەرلەمانی عێراقجەختیکردەوە، "سەدرییەکان ئەگەرچی دەتوانن ئەو کارە بکەن نرخی سەد دۆلار بکەنەوە بە 120 هەزار دیناری عێراقی، بەڵام نایکەن."