ناس کورد-
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان لە کەرکوک ڕایگه‌یاند، پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك مافێكى یاسایی یه‌كێتىییە و دەستبەرداری نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووی یه‌كێتى له كه‌ركوك له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانىدا (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك مافێكى یاسایی یەکێتییە و پێداگرى له وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته دەکەین."
ئەو بەرپرسەی یەکێتی لەدوای کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی کەرکوک، ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچەندە كورد كه‌ركوك به شارێكى كوردستانى دەزانێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان به‌شداربن له بڕیاردان له‌و پارێزگایه، ئێمە و توركمانه‌كانى كه‌ركوك به‌ته‌واوى پرۆسه‌ى ته‌عریب ڕه‌تده‌كه‌نه‌وە."
عەدنان موفتی لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هاتەدەنگ
جەختکردنەوە لەوەی کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە، لەکاتێکدایە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕاکان جبوری کە بە ڕەگەز عەرەبە کراوەتە پارێزگاری کەرکوک، ئەگەرچی بەوتەی بەرپرسانی کورد زۆرینەی هەڵوێستەکانی لە دژی کوردە، بەڵام کورد نەیتوانیوە پۆستەکە وەربگرێتەوە.