گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’یەکێتی و گۆڕان یەکەم هەنگاو بۆ ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی دەنێن ’’

2021.12.14 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon

 

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەبێت بە ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بێت و ئەمڕۆش ئەو دوو حزبە لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن، دەشڵێت، تا ئێستا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی گۆڕان (سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بە ڕێککەوتنی سیاسیی یەکێتی و گۆڕان پێکهێنراوە، ئێستاش هەر گۆڕانکارییەک بکرێت دەبێت بە ڕێککەوتنی هەردوولا بێت." 

 

وتیشی، "تائێستا هیچ بابەتێک لەوبارەیەوە نەهاتووەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەوانەی باس دەکرێن بابەتی سۆشیاڵ میدیان، هەڤاڵ ئەبوبەکر هێشتا باسی پارێزگاری سلێمانییە و بۆ کاری پارێزگا چووەتە دەرەوەی وڵات." 

 

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی ئاشکراشیکرد، "لیژنەیەکی یەکێتی و گۆڕان ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرس و گۆڕانکارییانە کۆدەبنەوە."