گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکیان قسە بۆ ناس دەکات

چیرۆکی خنکانی دایکێک و سێ منداڵەکەی دەربەندیخان لە کەناڵی ئینگلیز

2021.12.14 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی خنکانی دایکێک و سێ منداڵەکەی دەربەندیخان لە کەناڵی ئینگلیز

ناس کورد- 

کەژاڵ ئەحمەد و سێ منداڵەکەی چوار مانگ لەمەوبەر هەرێمی کوردستانیان بەمەستی گەیشتن بە بەریتانیا جێهێشت، بەڵام بە ماوەیەک پێش ئەوەی بگەنە ئەو وڵاتە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز خنکان و هاوسەرەکەشی لێرەوە لە چاوەڕوانی تەرمی ژن و منداڵەکانیدا بە گریانەوە دەڵێت، "کەسم نەما." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای پشکنینەکانی پزیشکی دادی شاری لیلی فەڕەنسا ئەوە پشتڕاست کرایەوە کە کەژاڵ ئەحمەد و سێ منداڵەکەی بەناوەکانی (هەستی ڕزگار، هەدیە ڕزگار، موبین ڕزگار) لەنێو ئەو بەلەمەدا بوون کە لە 24ی ‏تشرینی دووەم لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبوو و 27 کۆچبەری تێدا خنکان.‏

 

ڕزگار حسێن کە هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی بوونەتە قوربانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و بە "ناس کورد"ی وت، "هاوسەرەکەم و سێ منداڵەکەم لەو بەلەمەدا بوون و سەرجەمیانم لەدەستدا، بەڵام منیان لەگەڵ نەبووم." 

 

وتیشی، "ماوەی چوار مانگ بوو هەرێمیان بەجێهێشتبوو، دەیانویست بگەنە وڵاتی بەریتانیا، بەڵام ئەو ڕووداوەیان بەسەر هات." 

 

ڕزگار حسێن بە قوڵپی گریانەوە ئاماژەی بەوەکرد، "هاوسەرەکەم و ئەو سێ منداڵەم هەبوو، ماڵم وێران بوو کەسم نەما." 

 

کەژاڵ ئەحمەد و سێ منداڵەکەی ماوەیەک لە فەڕەنسا لە کەمپدا بوون و بەوتەی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، کەژاڵ ژنێکی دیندار بووە و زۆرکات بە ڕۆژوو بووە و نزای کردووە کە بە سەلامەت بگەنە بەریتانیا. 

 

یەکێک لەو کەسانەی لە دارستانەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ئەو خێزانەدا بووە، دەڵێت، "هەرکات دەیان وت ئامادەبن بەڕێ دەکەوین، دایکی ئەو منداڵانە دەیوت تاوەکو دوو ڕکات نوێژی سونەت نەکەم نایەم." 

 

ڕزگار حسێنی هاوسەریشی دەڵێت، "هاوسەرەکەم زۆر دیندار و خواناس بوو زۆربەی پێنجشەممان و دووشەممان بەڕۆژوو بوو، نازانم لەدوای ئەوان چی بکەم."

 

لە ڕووداوەکەدا جگە لەو خێزانە چوار کەسییە، 12 هاووڵاتی کوردی دیکە بوونەتە قوربانی.