گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بڕیارێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

2021.12.14 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

ناس کورد- 

بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە ئەو ژنەی دوێنێ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە ناسنامەی بدۆزرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کەتەرمی ئەو ژنەی رۆژی دووشەمە لەسلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان نەنێژرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە."

 

دوێنێ دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021، تەرمی ئافرەتێک لە نزیک گۆڕستانی نوێی بەکرەجۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە کە جلی ماڵەوەی لەبەردا بووە.   

  

سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، شوێنەواری گولـلە بە جەستەی ئافرەتەکەوە بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.  

  

تا ئێستا نازانرێت ژنەکە کوردە یاخود نا، جگە لەوەش ناسنامەی ئاشکرا نیە و ناو و تەمەنی نەزانراوە.