گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاکەی چی بوو؟

گەنجێک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.12.14 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد- 

بەندکراوێکی خەڵکی شاری مێهرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند،  بەندکراوێک بە ناوی ڕوحوڵڵا مەلەکیی تەمەن 30 سال و خەڵکی شاری مێهرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو بەندیخانەی ئیلام و لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕوحوڵڵا مەلەکی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای دەرمان خواردنەکەشی گەدەیان شۆردووە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ بەندیخانە گیانی لەدەستداوە." 

 

ڕوحوڵڵا مەلەکی خەڵکی لە ساڵی 2012 بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەرکرا و دوو ساڵ دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، بەڵام بەبێ هۆکار سزاکەی بەسەردا جێبەجێ نەدەکرا، هەربۆیە ناوبراو چەندین جار ناڕەزایی دەربڕیبوو و مانی لە خواردن گرتبوو.