گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمڕۆ مووچەی یەک وەزارەت دابەش دەکرێت

2021.12.14 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ مووچەی یەک وەزارەت دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

بەهۆی نەگەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغدا، دابەشکردنی مووچە لە هەرێم بەخاوی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش تەنها مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشتەیەک کە وەزارەتی دارایی درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت. 

 

ئەگەرچی لە 25ی مانگی ڕابردووەوە واتە 19 ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام هێشتا مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دابەش نەکراوە و پرۆسەکە تەواو نەبووە. 



بەوتەی بەرپرسانی هەرێم لە مانگەکانی ڕابردوودا، خاو دابەشکردنی مووچە پەیوەندی بە درەنگ کەوتنی گەیشتنی 200 ملیارەکەی بەغدا و نەگەڕانەوەی داهاتی سنوری سلێمانی هەیە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، بەڵام بۆ ئەم مانگە تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.