گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی بانگی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نوێی کۆمیسیارانی دا

2021.12.13 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بانگی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نوێی کۆمیسیارانی دا

ناس کورد-

سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی له ‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، ماوه‌ى دوو ساڵە ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران له‌ ڕوى یاساییه‌وه‌ واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه‌، "بۆیه‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نە له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن جارێکى دیکه‌ دروست بکرێته‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ک تا کۆتایى ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه‌ هاتبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زانا مه‌لا خالید به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی حزبەکەی (13ی کانونی یەکەمی 2021) ڕاگەیاند، "گۆڕانکارى له‌ ته‌شیکله‌ى ئێستاى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان بووه‌ به‌ ئه‌مرى واقع، چونکه‌ له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ واده‌که‌ى به‌سه‌ر چووه‌، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌م کۆمسیۆنه‌ له‌ ڕابردوو لەسه‌ر بنه‌ماى ئیستحقاقى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان دابه‌ش کرا، ئێستاش پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى 2018ی په‌رله‌مان جارێکى دیکه‌ کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى دروست بکرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌ک نه‌مێنێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کاتى خۆیدا، پارتییش به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و ڕووه‌وه‌ هاوکار ده‌بێت، ئه‌مه‌ ڕوئیاى ئێمه‌یه‌ به‌ڕوونى".

 

وتیشى، "هیچ ده‌قێکى یاسایى نییه‌ که‌ ڕێگه‌ به‌وه‌ بدات کۆمسیۆنى ئێستا درێژه‌ به‌ کاره‌کانى بدات، بۆیه‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌کلایى بکرێته‌وه‌، چونکه‌ بە هه‌موویەوه‌ که‌متر له‌ ساڵێکى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وکاتیش کۆمسیۆن پێوستى به‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت تاوه‌کوو بتوانێ ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بکات، واته‌ ده‌بێت تا مانگى 2 یان 3ی ساڵى داهاتوو کۆتایى به‌م پرسه‌ هاتبێت".

 

زانای مه‌لا خالید ڕوونیشى کرده‌وه، "وه‌ک فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان له‌ هه‌وڵەکانمان به‌رده‌وام ده‌بین و چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ ساسییه‌کانین که ‌به‌جددى له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌م بابه‌ته‌ بگه‌نه‌ سیغه‌یه‌کى هاوبه‌ش".