گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عێراق ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرا کرد کە هێشتا لە بیلاڕوسیا گیرانخواردووە

2021.12.13 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرا کرد کە هێشتا لە بیلاڕوسیا گیرانخواردووە

ناس کورد-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، هێشتا نزیکەى چوار هەزار کۆچبەری عێراقی لە بیلاڕوسیا و لە نزیک سنوری پۆڵەندا گیریان خواردووە، 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیڤان فائیق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (13ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "شاندێکی وەزارەت بە سەرۆکایەتی کەریم نوری، بریکاری وەزیر چووە بۆ پۆڵەندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆچبەران لەوێ و ڕێگریکردن لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێ، چونکە ئێمە ڕێگری لە گەڕاندنەوەى زۆرملێ دەکەین و لەگەڵ گەڕانەوە ئارەزوومەندانەداین."

 

باسی لەوەشکرد، "وەزارەت لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرخەتە، چونکە زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە پۆڵەندان ڕەتی دەکەنەوە بگەڕێنەوە."

 

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 556 کۆچبەری عێراقییان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە بێلاڕووسەوە گەڕاندووەتەوە هەولێر و بەغدا، هەروەها 383 پاسپۆرتی گەڕانەوەیان بە کۆچبەران لە بێلاڕووس داوە کە پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە.



ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "هەوڵی کەکانی وەزارەتی دەرەوە بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە عێراق، لەو پێناوەدا باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ هەوڵ دەدەن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و تۆمارکردن و پێدانی پاسپۆرتی گەڕانەوە بەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە عێراق".