گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکێتى تۆپى پێی عێراق سزاى قورسى هەولێر و شورتە دەدات

2021.12.13 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى تۆپى پێی عێراق سزاى قورسى هەولێر و شورتە دەدات

ناس کورد-

یەکێتى تۆپی پێی عێراق سزاى هەردوو یانەى هەولێر و شورتەیدا، بەهۆى گرژییەکەى دوای دوایین یارى نێوانیان لەسەر یاریگاى فرانسۆ هەریرى نێودەوڵەتى لەهەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى یەکێتییەکە  (13ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە ئەم بڕیارانە دران.

 

1-بێبەشکردنى هەولێر لە یاریکردنى لەیاریگاى خۆى بۆ پێنج یارى بەبێ جەماوەر.


2- ئاڕاستەکردنى ئاگادارکردنەوە بۆ هەولێر بۆ دابینکردنى مەرجەکانى ئاسایش و سەلامەتى ناو یاریگا.


3- سزادانى هاندەرى یانەى شورتە (حيدر نادر الساعدي) بە بێبەشکردنى لە چوونى بۆ یاریگا بۆ دوو وەرز، بەهۆى هاندان بۆ گرژى. 


4- سزادانى شورتە بە  (1،000،000) ملیۆن دینار، بەهۆى ئەو زیانانەى هاندەرەکانى گەیاندویانە بە یاریگاى فرانسۆ هەریرى. 


5- وەستاندنى سەرپەرشتیارى یارییەکە  (كاروان محمد محمد فرج) بۆ ماوەى سێ یارى.

 

لەیارى نێوان هەولێر و شورتە لە جامى عێراق کە لەیاریگاى نێودەوڵەتى فرانسۆ هەریرى لەهەولێر بەڕێوەچوو گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان هاندەرانى هەردوویانە دروستبوو، هەردوو یانەکەش یەکترییان تۆمەتبار کرد.