گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک ئاشکرا کرا

2021.12.13 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک ئاشکرا کرا

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ، ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا لە كۆشكی سپی کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (13ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا لە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی یەكجاریی داعش، دەتوانن پشتی پێ ببەستن، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی پێشكەش بە خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە كرد كە ئەم دوایییە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا شەهید بوون."

 

نێچیرڤان بارزانی "كاتی سەردانی بەڕێز مەكگورگی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا و دووپاتی كردەوە كە لە سەروبەندی گۆڕانی ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عیراق، دووپاتكردنەوەی بەردەوامیی پابەندیی ئەمەریكا بە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە، پەیامێكی گرنگە."

 

دەشڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق و كونسولی گشتییان لە هەولێر ئامادەی بوون، هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی و پێشبینی بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە عیراق، گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە عیراقییەكان، هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومەتی نوێی فیدراڵ، دۆخی ئەمنی و سەربازی و ئابووریی وڵات، هێرش و پەلامارەكانی داعش، هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپا، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، گفتوگۆی ستراتیژیی عیراق ـ ئەمەریكا و دەرفەتەكانی برەودان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كران."

 

"هەردوولا هاوڕا بوون كە داعش مەترسییەكی ڕاستەقینەیە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی، هێشتا عیراق پێویستی بە بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها هاریكاری و هەماهەنگیی هێز و لایەنە عیراقییەكانیان بە پێویست زانی بۆ ئەوەی بتوانن حكوومەتێكی كۆكەرەوە لە وڵات پێك بهێنن كە وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی هاووڵاتیانی عیراق بێت و ئارامی و سەقامگیریی بپارێزێت."

 

ڕاگەیەنراوەکە جەختی کردووەتەوە کە "دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، دۆخی ناوچەكە بەگشتی، دوایین پێشهاتەكانی سووریا و پرسی كورد لەو وڵاتە و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو."

NB_Brett-McGurk1-12-12-2021.jpeg