ناس کورد-
بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بۆ نزمترین ئاست دابەزی، بەجۆرێک 100 دۆلار لە سەروو هەزار و 400 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیا ئابورییەکانی جیهان (دووشەمە 13ی کانونی یەکەمی 2021) بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی دیکەی تۆمارکرد و 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 475 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لیرەی تورکی لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 50%ی بەهاکەی لەدەستدا و تەنها لە مانگی ڕابردووشدا 30%ی نرخەکەی لەدەستداوە.
نرخی دراوەکانی دیکە:
100 دۆلار = 148.350 دینار
100 دۆلار = 2.965.000 تمەن
100 یۆرۆ = 113.5 دۆلار
100 پاوەن = 132.5 دۆلار