گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەروەردە هەڕەشەى سزاى 75 ملیۆن دینارى و موچە بڕین دەکات

2021.12.13 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە هەڕەشەى سزاى 75 ملیۆن دینارى و موچە بڕین دەکات

ناس کورد-

بەرێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رایگەیاند، لادان لە رێنمایی تایبەت بە قوتابخانە ناحکومییەکان پێبژاردنى زۆر و داخستنى قوتابخانەکەى تێدایە، لەگەڵ بڕینى موچە و لێکۆڵینەوە لەمامۆستایان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد عومەر  (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، بەپێی رێنماییەکان دەبێت قوتابخانە ناحکومییەکان 80%ى مامۆستاکانیان دەرچووانى دانەمەزراو بێت لەگەڵ ستافى ئیدارە، ئەگەر ئەوە جێبەجێنەکرێت بە پێبژاردنى تا 75 ملیۆن دینار یان داخستن سزا دەدرێت.

 

وتیشى هەروەها ئەو مامۆستا دامەزراوانەى لەو قوتابخانە وانەدەڵێنەوە، دەبێتە بەشە وانەکانیان لەقوتابخانە حکومییەکان تەواو بکەن پاشان بچنە ئەو قوتابخانانە، بەپێچەوانەوە، بەڕێوەبەرى قوتابخانە و مامۆستاکە بەیاساى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و سزا دادەنرێن لەناویاندا بڕینى موچە و غیابات.