ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر ڕایگەیاند، بەشە ئاردی مانگی 10 بێ كێشەیە و نانێكی باشی لێ دروست دەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاردەکە وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، دوای پشكنین و تاقیكردنەوە هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی حصەی (10)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروستکرا، بۆ زانینی ماوەی مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر مانەوە، دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفت بوو، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێدروست بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها له مانەوەی هەویرەكە بۆ دوو کاتژمێریش، هیچ كێشەیەكی نەبوو، نانێکی بە پێز و باشی لێی دروست بوو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بەبێ دوو دڵی ئاردەكە وەربگرن."