گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەگەڵ سوننەكان ڕێکكەوتووە’’

بارزانی پەیامێكی تایبەتی هەبووە بۆ سوننەكان

2021.12.13 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی پەیامێكی تایبەتی هەبووە بۆ سوننەكان

ناس كورد_

مشعان جبوری سەركردە لە هاوپەیمانی ئەلعەزم ئاشكرای كرد مەسعود بارزانی ڕایسپاردووە هەوڵ بدات حەلبوسی و خەنجەر كە سەرۆكایەتی دوو هاوپەیمانی سەرەكی سوننە دەكەن لە یەكتر نزیك بكاتەوە و بە دوو قۆڵی و بە سێ قۆلیش لەگەڵ پارتی رێككەوتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری لە دیمانەیەكدا (الحق يُقال) كە "ناس كورد" بینیویەتی (13ی كانونی یەكەمی 2021)، ئاماژەی بەوەشكرد ئەوان دەبنە هاوپەیمانی پارتی كە دواتر یەكێتیشی دەچێتە پاڵ و وتی "بارزانی نزیكبوونەوەی سوننەكانی لا مەبەست بووە". 

 

بەوتەی مشعان جبوری مەسعود بارزانی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، خواستی ئەوەی هەیە پارتەكەی بەشداری لە حوكمڕانی عێراقدا بكات نەك حكومەت و چاوی لەسەر ئەوەیە ببێتە هاوبەش لە دۆسییە ئابوری و سیاسییەكان و ئەمەشی بە ڕوونی بەوان وتووە و بە شاندە شیعەكانیشی دەڵێت. 

 

مشعان جبوری وتیشی لێكگەیشتنی زۆرمان هەیە لەگەڵ پارتی و جارێكی تر خەمیس خەنجەر سەردانی هەولێر دەكاتەوە بۆ دووپاتكردنەوەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی لەبارەی شێوازی بەشداریكردن لە حكومەت كە بەشداریكردنە نەك شوێنكەوتەیی. 

 

هەروەها ئەوەی ئاشكراكرد بە دوو قۆڵی و بە سێ قۆڵی لەگەڵ بارزانی ڕێككەوتوون بەتەنها نەچنە بەرەی هیچ لایەكی شیعە تا ئەوكاتەی كێشەكانی خۆیان یەكلایی دەكەنەوە و لیستی گەورە تۆمار دەكەن لە پەرلەمان. 

 

مشعان جبوری وتیشی سەرۆك وەزیرانێكمان دەوێت وەك كازمی چارەسەركاری كێشەكان بێت و لەكاتی نەهامەتییەكان ئامادەبێت و ئیدارەی هەڵبژاردن بە شەفافی بكات.